سه‌رۆكى ڕوسیا و سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و پوتین جه‌ختىكردووەته‌وه كه ڕوسیا ئامانجەكانی خۆی لە ئۆكرانیا بەدیدەهێنێت بەشەڕ بێت یان دانوستاندن.
كۆشكی ئیلێزی ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نساى ئاشكراكرد كه ئێوارەی ئەمڕۆ گفتوگۆیان كردووە.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى كۆشكى “ئیلێزی”، ماكرۆن داوای لە پوتین كردووە ئاگربەستێكی مرۆیی ڕابگەیەندرێت و دەروازەی سەلامەتى بۆ چوونەدەرەوەی ئۆكرانییەكان بكرێتەوە.
هه‌روه‌ها جەختیكردووەته‌وه لەسەر پارێزگاریكردن لە وێستگە ئەتۆمییەكانی ئۆكرانیا و گەرەنتیكردنی پاراستنیان.
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا داواشیكردووه، ڕوسیا كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی بهێنێت و ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییه‌كان بگرێت و ئاسانكاری بۆ كاروانە فریاگوزارییە مرۆییەكان بكرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه له به‌رامبه‌ردا پوتین بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئۆكرانیا داوایكردووە كیێڤ دانبنێت بە سەربەخۆیی دۆنباسدا و ئامادەیی دەربڕیوە دانوستاندن لەگەڵ ئۆكرانیادا بكات، بە مەرجی ئەوەی دانبنێت بە سەربەخۆیی دۆنباسدا.
پوتین جەختی له‌وه‌ش كردووەته‌وە كە ڕەزامەندە بۆ پاراستنی وێستگە ئەتۆمییەكان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یه گفتوگۆ لەگەڵ ئۆكرانیا و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدا بكات.