بەهۆی ناڕازیبوونی لیز ترەس، پادشای بەریتانیا بەشداری لە لوتکەی ئاووهەوا ناکات

بەهۆی ناڕازیبوونی لیز ترەس، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا، شا چارلزی سێیەم، پادشای بەریتانیا بەشداری لە لوتکەی ئاووهەوا ناکات کە بڕیارە لە میسر ئەنجامبدرێت.

سەندەی تایمزی بەریتانی ڕایگەیاند، ” بڕیاربوو لە لوتکەی ساڵانەی ئاووهەوا، کە بڕیارە لە 27ی ئەم مانگە لە هاوینەهەواری شەرمئەلشەیخی میسر ئەنجامبدرێت، شا چارلزی سێیەم، پادشای بەریتانیا وتارێک پێشکەش بکات، بەڵام لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی پەشیمانیکردووەتەوە”.

ئاشکراشیکردووە، “دوای دوو ڕۆژ لە کۆچی دوایی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم، ترەس لە کۆشکی باکهینگهام لەگەڵ پادشا چارلز کۆبووەتەوە و ناڕەزایەتی خۆی لە بەشداریکردنی لە لوتکەی ئاووهەوا پێگەیاندووە، پادشاش بۆچوونەکەی پەسەندکردووە”.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لیز ترەس بەهۆی پلانەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەیدا ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەتەوە، ئەم هەنگاوەشی مەترسی وازهێنانی لە پابەندبوونەکانی بەریتانیا بۆ ڕێگری لە گۆڕانی ئاووهەوا لە جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران داوای لێکردین بەردەوامبین لە دانوستانەکان، ئێمەش گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین، بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە.…
Total
0
Share