لە سەرەتای 2024وە تاوەکو 15ی ئەیلول زیاتر لە 23 هەزار کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز پەڕیونەتەوە

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، بە گوێرەی دواین ئاماری پەڕینەوەی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیزەوە بۆ بەڕیتانیا لەماوەی نۆ مانگ و نیوی رابردوودا 23 هەزار و 533 کۆچبەر پەڕیونەتەوە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیز بۆ کۆچبەران خەونێکە تا پێێ دەگەن، بەڵام کەناڵەکە بووەتە مۆتەکەی روحی کۆچبەران بۆ ماوەی چەنەها ساڵە.

بە پێیی ئەو ئامارانەی دەست دەزگای لوتکە کەوتووە، لە سەرەتای ساڵی 2024 تا 15ی ئەیلول 23 هەزار و 533 کۆچبەر لە کەناڵەکە پەڕیونەتەوە، کە زیاترە لە ژمارەی هەمان ماوەی ساڵی پێشوو، بەڵام کەمترە لە ساڵی 2022.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ساڵی 2023 بە گشتی 29 هەزار و 437 کۆچبەر بە بەلەمی بچووک لەکەناڵەکە پەڕیونەتەوە.

ئامارەکان باس لەوەشدەکەن، لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا، 194 کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی لە نێوان ساڵانی 2018 تا ئەیلوولی 2024 گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ بەرەو واشنتن بەڕێکەوت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بنـیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی…
Total
0
Share