هێزەكانی پێشمەرگە هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان لە سنووری گەرمیان دەستپێكرد

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، هێزەكانیان هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان لە چەند گوندێكی سنووری گەرمیان دەستپێكردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، لە سنووری میحوەری یەكی گەرمەسێر فەوجی 1ی لیوای 3ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، هەڵمەتێكی كێوماڵكردنی لە سنووری ناوچەكانی باوپڵاوی و قەرەمین بە درێژایی 6 كیلۆمەتر بەرپاكرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، ئەو ناوچانە بۆشایی ئەمنییان هەیە، هێزەكانی پێشمەرگە هەڵمەتەكەیان لەو شوێنانە دەستپێكردووە كە تەواوی ناوچەكانی خۆرئاوای باوپڵاوی و باكووری قەرەمین دەگرنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: خۆشحاڵين کە پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و هەرێم فراوانتر دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، خۆشحاڵن کە دەبینن پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بە واژۆکردنی رێککەوتننامەکان لەگەڵ…
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌: سڵ له‌ تیرۆرستان نەکەنەوە، ئارامی و ژیانی خەڵک بپارێزن

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچە کێشە…
Total
0
Share