كچێكی تایوانی لە ڕقی خۆشەویستەكەیدا 87 كەسی كوشت و برینداركرد

شوقەی خۆشەویستەكەی سووتاندووە و بەو هۆیەوە دەیان كەس بوون بە قوربانی، ئەمە چیرۆكی كچێكی تایوانییە كە گومانیكردووە خۆشەویستەكەی ناپاكیی لەگەڵ كردبێت.

بە تۆمەتی كوشتنی بە مەبەست، دادگای تایوان سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر كچێكدا بە ناوی هوانگ كی كی-دا سەپاند، داوی ئەوەی ناوبراو دانی بەوەدا نا گڕی لە شوقەی خۆشەویستەكەی بەرداوە.

بەپێی دانپێدانانی هوانگ كی كی لە دادگا، كاتێك گومانیكردووە لەوەی خۆشەویستەكەی ناپاكیی لەگەڵ كردبێت، بە مەبەست بخوری مێشككوژی بە سووتاوی لەسەر قەنەفەیەكی شوقەكەی بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی گڕبگرێت، بەو هۆیەوە شوقەكە و گشت نهۆمەكانی باڵەخانەكە سووتاون و 46 كەس مردوون و 41 كەسی تر برینداربوون.

ڕووداوەكە ساڵی ڕابردوو ڕوویداوە و دوێنێ هەینی دادگایەكی تایوان سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر هوانگ كی كی-دا سەپاند و ڕایگەیاند، لایەنی كەم دەبێت ماوەی 25 ساڵ لە زینداندا بێت.

بابەتی پێشتر

باوک و کوڕێکی دەستگیرکران گورچیلەی کچەکەیان لە دهۆک فرۆشتووە

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەی ئاس پاڵێوراوانی چامپیۆنز لیگی ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share