سێبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆك كۆمار كرایەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگای بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە، ئەمە سێیەم جارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستەكە دەكرێتەوە.

به‌پێی نووسراوێك كه‌ فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بۆ جاری سێهەم دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ كرایه‌وه‌.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌، ئه‌وكاندیدانه‌ى كه‌ جاری یه‌كه‌م خۆیان كاندیدكردبوو‌ ده‌مێننه‌وه‌ و پێویست ناكات جارێكى دیكه‌ خۆیان كاندیدبكه‌نه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا به‌ ده‌نگی 203 په‌رله‌مانتار جارێكی دیكه‌ بڕیاریدرا كه‌ ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بكرێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

پێکدادانی هاندەران 22 برینداری لێکەوتەوە !

بابەتی دواتر

سەرۆکی بەرشلۆنە: قسەمان لەگەڵ هالاند نەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: ئەو لایەنەی جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات بە دەستکەوتی خۆی ئەندامی لە لیژنەی دارایی نییە

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی %10 ی پاشەکەوتی مووچە دەستکەوتی فراکسیۆنی یەکێتییە و ئەو…
Total
0
Share