سەرۆکی بەرشلۆنە: قسەمان لەگەڵ هالاند نەکردووە

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا بەهیچ شێوەیەک دانوستاندنی لەگەڵ ئێرلینگ هالاندی نەرویجیدا نەکردووە، بەڵام کۆبوونەوەی نێوان چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانە و هێرشبەرەکە ڕەتناکاتەوە.

لاپۆرتا بە میدیاکانی ئیسپانیای ڕاگەیاندووە، “لەگەڵ هالاند دانوستاندنمان نەکردووە، ئەگەر خواستیشمان لەسەر ئەوەبێت، بێگومان لەگەڵ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دانوستاندن دەکەین، کۆبوونەوەی نێوان چاڤی و یاریزانەکەش هیچ پەیوەندی بە منەوە نییە، من باس لە کۆبوونەوە و دانوستاندنی نێوان ئێمە و هالاند دەکەین، کە ڕووینەداوە”.

هەروەها دەڵێت، “کار لەسەرئەوە دەکەین یاریزانی بەتوانا بۆ ڕیزەکانمان بگوێزینەوە، کۆمەڵە یاریزانێک کە بتوانن گۆڕانکاری لە ئاستی یانەکەماندا دروستبکەن، یاریزانە داواکراوەکانیش لەسەر ڕاسپاردەی ستافی هونەری و ڕاهێنەر دەبێت، بەڵام لەئێستادا لەگەڵ هیچ یاریزانێک دانوستاندن ناکەین، لەگەڵ هالاند دانوستاندنمان نەکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ سێ گۆڵ له‌ لیسته‌ری برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد. له…
Total
0
Share