پێکدادانی هاندەران 22 برینداری لێکەوتەوە !

لە یارییەکی خولی تۆپی پێی مەکسیک لەنێوان یانەکانی کوێریتارۆ و ئەتڵەس گوادالاخارا، شەڕێکی خوێناوی لەنێوان هاندەراندا ڕوویداوە و بەهۆیەوە 22 کەس برینداربوون.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، پێکدادان لەنێوان هاندەرانی یانەکانی کوێریتارۆ و ئەتڵەس گوادالاخارا ڕوویدا، بەهۆیەوە 22 کەس برینداربوون کە دووانیان برینەکانیان سەختە.

بەوهۆیەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی مەکسیک سەرجەم چالاکییەکانی خولی مەکسیکی هەڵپەسارد، کە هەموو یارییەکانی ڕۆژی یەکشەممەی دەگرێتەوە.

پۆلیسی کوێریتارۆ ئاشکرایکردووە، دوو کەس بەهۆی پێکدادانەکەوە بە سەختی بریندار بوون، ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکەنەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوبوونەتەوە و ئاماژە بە مردنی چەند هاندەرێک دەکەن.

مایکڵ ئاریۆلا، سەرۆکی لیگای مەکسیک دەڵێت، “ئەوانەی بەرپرسن لەپاراستنی ڕێوشوێنی ئەمنی و پاراستنی یاریگا، سزا دەدرێن”.

لەڕاگەیەندراوێکیشدا، یانەی ئەتڵەس داوای لێپێچینەوە دەکات بۆ دیاریکردنی بەرپرسیارێتیی توندوتیژییەکان، هەروەها یانەی کویرێتارۆ ئیدانەی توندوتیژییەکانی هاندەران و گێرەشێوێنی کرد لەناو یاریگای خۆیدا.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیایەك ئامادەیە بەنزین بە هەرزانتر بۆ سلێمانی هاوردەبكات

بابەتی دواتر

سێبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆك كۆمار كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share