بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لەكۆشكی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا كەوتەوە، زەرەر و زیانەكانی نەزانراون.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئاگر لە بەشی دارتاشخانەی كۆشكی “دۆڵمە باخچە”ی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا كەوتووەتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی توركیا ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە و دیار نییە زیانەكانی ڕووداوەكە چین.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی توركیا كەوتنەوەی ئاگرەكەی دووپاتكردەوە، بەوتەی ئەوان، ئەو بەشی دارتاشخانەیە تایبەتە بە نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارە مێژووییەكان.