بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە حەلەب دەیان كەس بوونە قوربانی

پاش تەقینەوەكەی دوێنێی عەفرین، تەقینەوەیەكی دیكە ئەمڕۆ شارێكی سەربە حەلەبی كردە ئامانج و دەیان قوربانی لێكەوتووەتەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردووە، عەسری ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم، تەقینەوەیەك ئەعزازی سەربە حەلەبی كردووەتە ئامانج كوژراو و بریندار بوون.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، تەقینەوەكە لەڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجامدراوە.

لای خۆشییەوە كەناڵی جەزیرە ئاشكرایكردووە، تا ئێستا بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان شەش كەس كوژراون و دەیان برینداریش هەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕوانگەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دوێنێ شەممە لە تەقینەوەیەكی دیكەدا لە شاری عەفرین هەشت كەس كوژراون كە چواریان منداڵ بوون.

ئەوەش لەكاتێدایە، شاری عەفرین و ئەعزازیش لەژێر دەسەڵاتی سوپای توركیا و گورپەكانی سەر بەو وڵاتەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تەقینەوە لە پارێزگای كرمان روویدا و زیاتر لە 70 كەس گیانیان لەدەستدا

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە تەقینەوەكەی پارێزگای كرماندا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە…
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ فەرمانی گەمارۆیەکی درێژخایەنی بۆ سەر ئـ.ـێران دەرکردووە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە یاریدەدەرانی کردووە خۆیان…
Total
0
Share