وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكردەوە حكومەتی ڕۆمانیا بڕیاریداوە هەر هاوڵاتییەكی عێراقی لە ئۆكرانیاوە بچێتە خاكی وڵاتەكەیان مافی مانەوەی بۆ سێ مانگ پێدەدرێت.
محەمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند بەدواداچوونمان بۆ دۆخی هاوڵاتییانی عێراقی نیشتەجێی ئۆكرانیا كردووە.
ئاماژەی بەوەكرد، بەرپرسانی ڕۆمانیا بڕیاریاندا هەر هاوڵاتییەكی عێراقیی نیشتەجێی ئۆكرانیا بچێتە خاكی ڕۆمانیاوە مافی مانەوەی بۆ سێ مانگ پێدەدرێت.
وەزارەتی دەرەوە ئاشكرایكردووە باڵیۆزخانەی عێراق لە بوخارست پێشوازی لە 13 هاوڵاتی عێراقی كردووە كە نیشتەجێی ئۆكرانیا بوون.