جۆ بایدن بۆ موسوڵمان: قورئان داواتان لێدەكات بۆ دادپەروەری تێبكۆشن

سەرۆكی ئەمریكا پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڵاوكردەوە و بە موسوڵمانان دەڵێت، قورئان داواتان لێدەكات بۆ دادپەروەری تێبكۆشن.

جۆ بایدن پەیامی پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و لە پەیامەكەیدا دەڵێت،”من و جێڵی هاوسەرم پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسوڵمانانی ئەمریکا و تەواوی جیهان دەکەین، بە بۆنەی جەژنەوە”.

دەشڵێت، “نزا بۆ هەموو ئەو خانەوادانە دەکەین کە لە هەر کوێیەکی جیهان ئاوارە و دەربەدەر بوون و لێکدابڕاون”.

بایدن لە پەیامەكەیدا بیری موسوڵمانانی خستووەتەوە کە وەک ئەوەی لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە، “بانگهێشتی خەڵک کراوە بۆ ئەوەی لە پێناو هێنانەدی دادپەروەری تێبکۆشن”.

جەختیشی كردووەتەوە، ئازادی بیروباوەڕ تەنها بۆ ئەمریکا نا بەڵکو لە تەواوی وڵاتان بەهایەکی بنەڕەتییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەسەدوڵا ئەسەدی، ئەو پیاوەی بۆمبێکی لە ئێرانەوە گەیاندە پاریس و ویستی بیتەقێنێتەوە

دوای نزیکەی سێ ساڵ لە ئاشکرابوونی هەوڵی تەقاندنەوەی بۆمبێک لەناو لایەنگرانی موجاهیدینی خەڵقدا، ئەمڕۆ دادگایەکی بەلجیکی سزای زیندانیکردنی…
Total
0
Share