نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان “ئەپیکور” رایدەگەیەنێت، سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا دەرفەتێكی گرنگە بۆ كۆتایهێنان بەو چەقبەستووییەی لە بابەتی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە.

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان “ئەپیکور” لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “كۆمپانیا ئەندامەكانی ئەپیكور پابەندن بە گرێبەستەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەك دەكەن، ببێتە هۆی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، دەگونجێت چارەسەرێك بدۆزرێتەوە لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەكدا بێت.”

ئاماژە بەوەش دەکات، “سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كۆشكی سپی، دەرفەتێكی گرنگە بۆ كۆتایهێنان بەو چەقبەستووییەی لە بابەتی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە”.

ئەپیکور دەڵێت، “كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی جۆ بایدن و سەرۆكوەزیران سودانی لە كۆشكی سپی، دەرفەتێكە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك لەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت لەرێگەی بۆری نەوتی عێراق – توركیا، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵگرتنی بەربەستێكی سەرەكی لەبەردەم وەبەرهێنانی راستەوخۆی بیانی لە عێراق.

لەبارەی زیانەکانی راگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستانەوە ئەپیکور دەڵێت، “رۆژانە بازاری وزەی جیهان نزیكەی 400 هەزار بەرمیل نەوت لەدەست دەدات، ئەمەش بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهان، نەبوونی رێككەوتنێكیش بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت زیانی 14.5 ملیار دۆلاری بە داهاتی عێراق گەیاندووە”.

 

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: سبەینێ دەوام لە سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

لە سنووری راپەڕین راوچییەک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: هیچ شه‌ڕكه‌رێكى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق نه‌ماون

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژى‌ داعش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، له‌ ڕۆژی نۆی ئه‌م مانگه‌وه‌ هیچ ‏هێزێكی شه‌ڕكه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان و ئه‌مریكا له‌ عێراق…
Total
0
Share