زیاتر لە 800 هەزار ئۆكرانی ئاوارەبوون

بەرەو پۆڵەندا، هەنگاریا و سلۆڤاكیا ئاوارەبوون

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروبای ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردەوە، زیاتر لە 800 هەزار ئۆكرانی ئاوارەی وڵاتانی دراوسێیان بوون.

كۆمسیسۆنەكە ئاماژەی بەوە كرد، ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەی هاوڵاتییانی ئۆكرانیا كە ڕوویان لە وڵاتانی دراوسێیان كردووە گەیشتووەتە 836 هەزار كەس، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە ژمارەی كۆچبەرانی ئۆكرانیا بۆ وڵاتانی دەوروبەری 661 هەزار كەس بوون.

كۆمسیۆنەكە ڕایگەیاندووە، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئۆكرانیاوە 836 هەزار و 928 كەس لە وڵاتەكەیان هەڵاتوون، لەو ژمارەیە 453 هەزار و 982 كەسیان چوونەتە خاكی پۆڵەنداوە، هەنگاریا بە پلەی دووەم دێت كە 116 هەزار و 348 كۆچبەری ئۆكرانیی وەرگرتووە و دواتر سلۆڤاكیایە كە 67 هەزار كۆچبەری ئۆكرانیی چوونەتە ئەو وڵاتەوە.

بابەتی پێشتر

مووچەی ڤێرشتاپن هاوتای هامیڵتۆن كرا

بابەتی دواتر

شەرعیەتدان بە فرۆشتنی نەوت لە پەرلەمانەوە.. فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ پەرچەكرداردا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ

دوای ئەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەمڕۆ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن هاوتا…
Total
0
Share