مووچەی ڤێرشتاپن هاوتای هامیڵتۆن كرا

تیمی ڕێدبوڵ لە بواری فۆرمولا 1 گرێبەستی شۆفێری سەرەکی تیمەکەی بە مووچەیەکی خەیاڵیی نوێکردەوە.

تۆڕی “سکای سپۆرت” بڵاویکردووەتەوە، تیمی ڕێدبوڵ لە بواری فۆرمولا 1 گرێبەستی لەگەڵ ماکس ڤێرشتاپن-ی شۆفێری هۆڵەندی نوێکردووەتەوە، تەواوی مەرج و داواکاریی شۆفێرەکەیان جێبەجێکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، گرێبەستی ڤێرشتاپنی تەمەن 24 ساڵ بۆ ماوەی شەش وەرزە بەهەمان بڕی مووچەی لویس هامیڵتۆنی بەریتانی لەگەڵ تیمی مێرسیدس واژووکراوە، کە 40 ملیۆن پاوەندی ساڵانەیە.

ڤێرشتاپن یەکەم ناسناوی پاڵەوانێتی جیهانی لە ساڵی 2021 بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە دوایین پێشبڕکێی ئەو وەرزەدا توانی پێش هامیڵتۆنی حەوت جار پاڵەوانی جیهان بکەوێت.

بڕیارە 20ی ئازاری 2022 ڤێرشتاپن یەکەم پیشبڕکێی وەرزی نوێ لەگەڵ تیمە نەمساییەکەی دەستپێبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕۆدیگێر گوێی هەڵخستووە و ڕیاڵ و پاریس زۆرانبازیی لەسەردەکەن

بابەتی دواتر

زیاتر لە 800 هەزار ئۆكرانی ئاوارەبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share