بایدن گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ

دوای ئەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەمڕۆ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن هاوتا فەرەنسییەکەی پێشوازی لێکرا.

رۆژی چوارشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و هاوسەرەکەی جێلی بایدن بە سەردانێک گەیشتنە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەمڕۆ لە کۆشکی ئێلیزێ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و بریجیت ماکرۆنی هاوسەرییەوە پێشوازیان لێکرا.

ئامانج لە سەردانەکەی بایدن بەشداریکردن بوو لە رێورەسمێکی تایبەتدا هاوکات ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە کە لەماوەی رابردوودا بەهۆی کێشەی بازرگانییەوە لاواز ببوو.

لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئەمە یەکەمین سەردانی بایدنە بۆ فەرەنسا و بڕیارە پێنج رۆژ لە وڵاتەکە بمێنێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پنتاگۆن جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پنتاگۆن لەگەڵ دانیال شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ…
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: زیادبوونی کۆچبەران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان لە وڵاتەکەماندا

وەزیرەی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، ”رێژەی تاوان 2.2% زیادیکردووە و زیادبوونی کۆچبەرانیش بووەتە هۆی زیادبوونی رێژەی تاوانەکان”. نانسی فێزە،…
Total
0
Share