ئیڵۆن مەسك بووەوە بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان

جارێكی تر ئیڵۆن مەسك ڕیزبەندیی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی مسۆگەركرد و سامانەكەی 200 ملیار دۆلاری تێپەڕاند.

گۆڤاری فۆربس بڵاویكردەوە، سامانەكەی ئیڵۆن مەسك دامەزرێنەری كۆمپانیای سەپیس ئێكس و بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای تێسلا، تەنها لە ماوەی یەك ڕۆژدا 3.8 ملیار دۆلار زیادیكردووە و بەوەش كۆی سامانەكەی گەیشتە 203.4 ملیار دۆلار.

بەم زیادبوونەی لە سامانەكەیدا بەدیهات، ئیڵۆن مەسك جێگەی جێف بیزۆسی گرتەوە و بوو بە دەوڵەمەندترین پیاو لەسەر ئاستی جیهان.

پێشتر و لە مانگی ئابی 2020دا جێف بیزۆس دامەزرێنەری “ئەمازۆن” سامانەكەی 200 ملیار دۆلاری تێپەڕاندبوو، ئەوكات بەو سامانەوە بوو بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان.

مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ، ئیڵۆن مەسك ڕیزبەندیی یەكەمی دەوڵەمەندترین پیاوانی جیهانی بەدەستهێنا، بەڵام دووبارە لەبەرامبەر جێف بیزۆسدا پاشەكشەیكرد و بوو بە دووەم دەوڵەمەندترینی جیهان، ئێستاش بە نزیكەی شەش ملیار دۆلار لەپێش بێزۆسەوەیە.

لە ڕیزبەندیی سێیەمی لیستەكەدا، ئەرنۆ بە 175.7 ملیارەوە دێت و بیڵ گەیتس دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت 131 ملیار دۆلاری هەیە و چوارەم دەوڵمەندترین پیاوی جیهانە و بەدوای ئەویشدا مارك زوكەربێرگ دامەزرێنەری كۆمپانیای فەیسبوك، بە 126.4 ملیار دۆلارەوە بووە بە پێنجەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی كەركوكەوە: لە مافی نەتەوەیی خۆمان خۆشنابین

بابەتی دواتر

ئەمشەو فیلمە نوێیەكەی جەیمس بۆند نمایشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share