وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێوەری زیرەكی كارەبای ماڵان كراوەتەوە بە 40 ئەمپێر كە پێشتر بەهۆی سەرماوسۆڵەوە لە سیستمەكەوە كرابووە 30 ئەمپێر.
ئومێد محەمەد عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، پێوەری زیرەكی كارەبای ماڵان 40 ئەمپێر بوو، بەڵام بەهۆی سەرماوسۆڵەی سەرەتای مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، لەڕێگەی ئەو سیستمەی كە ئەركیان سەرپەرشتیكردنی پێوەری زیرەكی ماڵان بوو كرایە 30 ئەمپێر.
وتیشی، ئەگەر ئەو بڕیارەمان نەدایە زیاتر لە 500 محاویلە لە هەرێمی كوردستان لۆدیان دەكەوتەسەر و دەسووتان.
ئومێد محەمەد ئاشكرایكرد، لەمڕۆوە سەرجەم پێوەری زیرەكی كارەبای ماڵان لەڕێگەی ئەو سیستمەی كۆنتڕۆڵی پێوەرەكانی پێدەكرێت، هاوشێوەی پێشتریان لێكراوەتەوە و كراونەتەوە بە 40 ئەمپێر.