ڕوسیا دانیشتووانی كیێڤ ئاگاداردەكاتەوە ماڵەكانیان جێبهێڵن

لە دەوروبەری باڵەخانە ئەمنییەكان دووربكەونەوە

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا هۆشداری دەداتە دانیشتوانی كیێڤ-ی پایتەختی ئۆكرانیا و داوایان لێدەكات لەو باڵەخانانە ئەمنییانە دووربكەنەوە كە لە شارەكەیاندا هەیە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا كە ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوە، تێیدا داوا لە هاوڵاتییانی سڤیلی ئۆكرانیا دەكات لە دەوروبەری باڵەخانە ئەمنییەكانی شارەكەیان دووربكەونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیاندا هێرشی میدیایی گەورە كراوەتەسەر دامەزراوەكانی دەوڵەتی ڕوسیا.

هەر ئەمڕۆ نەتەوەیەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 150 هەزار ئۆكرانی ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی: 82% ی درۆنەکانی ئێران دروستکراوی ئەمریکان

دەزگایەکی لێکۆڵینەوەی بەریتانیا بڵاویکردەوە، 82%  ی پێکهاتەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانە ئێرانییەکان دروستکراوی کۆمپانیا ئەمریکییەکانە. بنکەی توێژینەوەی بەریتانی Conflict Armament…
Total
0
Share