گرفتی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەرنەكراوە

گرفتی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت بەردەوامە و سەرچاوەیەك لە پاسپۆرت ئاشكرایكرد كە تەنها یەك توێژ پاسپۆرتیان پێدەدرێت.

ماوەیەكە بەهۆی نەمانی دەفتەرەوە، دەرهێنانی پاسپۆرت بە شێوەیەكی گشتی راگیراوە، لە لێدوانێكیشدا بۆ ئێستا، سەرچاوەیەك لە پاسپۆرتی سلێمانی جەختیكردەوە كە تا ئێستا پرسی نەمانی دەفتەری دەرهێنانی پاسپۆرت چارەسەرنەكراوە و گرفتەكە گشتییە و سەرتاسەری عێراقی گرتووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت وتی، “لە ئێستادا تەنها پشتبەست بە راپۆرتی پزیشكی، پاسپۆرت بۆ ئەو كەسانە دەردەهێنرێت كە بەهۆی نەخۆشییەوە، دەیانەوێت گەشتی چارەسەرخوازانەی خێرا بۆ دەرەوەی وڵات بكەن”.

هۆكاری نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرتی عێراق، بەهۆى ئەوەوەیە كە عێراق کارگەى دروستکردنى پاسپۆرتى لە ئەڵمانیا کڕیوەتەوە و چیتر لەو وڵاتە دەفتەرى پاسپۆرت بۆ عێراق چاپناکرێت، سەرباری ئەوەش دروستبوونى گرفتی تەکنیکى لە کارگەکەدا، بووەتەهۆی سەرهەڵدانی گرفتی نەمانى دەفتەرى پاسپۆرت.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر پێشوازی لەو گەنجە كرد كە لە دهۆكەوە بەپێ بەڕێكەوتووە بۆ شاری هەڵەبجە

بابەتی دواتر

لە "یەكپەنجەرە"دا هاوڵاتی مامەڵەكەی دەدات بە فەرمانبەر و بە تەواوكراوی وەریدەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share