توركیا هەڕەشە لە ڕوسیا دەكات: “ئەوەی لە ئۆكرانیا ڕوودەدات جەنگە”

توركیا هەڕەشەی جێبەجكردنی پەیماننامەیەك لە ڕوسیا دەكات و دەڵێت، “ئەوەی لە ئۆكرانیا ڕوودەدات جەنگە”.
مەولوود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، ئەوەی لە ئۆكرانیا ڕوودەدات دۆخی جەنگە و توركیا بە شەفافییەتەوە ناوەڕۆكی پەیماننامەی “مۆنترو” جێبەجێدەكات.
پەیماننامەی “مۆنترو” لە ساڵی 1936دا واژووكراوە و دەسەڵات دەدات بە توركیا هەردوو گەرووی بۆسفۆر و دەردەنیل بخاتەژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.
بەپێی پەیماننامەكە، توركیا مافی ڕێكخستنی هاتوچۆی كەشتییە جەنگییەكانی لە ئاوەكانی ناوچەكەدا دەبێت و لەكاتی ئاشتیشدا پارێزگاری لە ئاسایشی هاتوچۆی كەشتییە مەدەنییەكان دەكات.
بەندێكی دیكەی پەیماننامەی “مۆنترو” دەسەڵات دەدات بە حكومەتی توركیا، هاتوچۆی كەشتییە جەنگییەكان لە دەریاكانی ئیجە و ڕەش و مەڕمەڕە سنووردار بكات.
جێبەجێكردنی ئەو پەیماننامەیە لەلایەن توركیاوە، ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هێزی دەریایی ڕوسیا و كەشتییە جەنگییەكانی دروستدەكات لە حاڵەتێكدا ڕوسیا بیەوێت لەڕێگەی ئاوییەوە هێرشبكاتەسەر ئۆكرانیا، چونكە ئاوەكان هاوسنوورن لەگەڵ ئۆكرانیادا و توركیا دەتوانێت هەردوو گەرووی بۆسفۆر و دەردەنیل دابخات.
بابەتی پێشتر

لیژنە‌ی باڵای دیداری یە‌كێتی به ‌سه‌رپه‌رشتیی قوباد تاڵه‌بانى كۆبووه‌وه‌

بابەتی دواتر

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا: داوا له‌ وڵاتان ده‌كه‌ین چه‌كى دژه‌تانك و فڕۆكه‌مان پێبده‌ن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share