بەهۆی زۆری ژمارەی کۆچبەرانەوە ئیتاڵیا دۆخی نائاسایی راگەیاند

بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی کۆچبەرانی نائاسایی کە روویان لە وڵاتەکە کردووە، ئیتاڵیا دۆخی نائاسایی راگەیاند.

لەسەر پێشنیاری نیللۆ مۆزۆمیچی وەزیری پاراستنی مەدەنی و سیاسەتی دەریایی حکومەتی ئیتاڵیا بڕیاریدا بۆ ماوەی شەش مانگ دۆخی نائاسایی رابگەیەنێت.

ئەم بڕیارە لەپاش ئەوە هات رێژەی کۆچبەرانی نا ئاسایی لە رێگەی دەریای سپی ناوەڕاستەوە بۆ وڵاتەکە بۆ %300 بەرزبووەتەوە.

تا ئێستا حکومەتی ئیتاڵیا هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو کۆچبەرانەوە رانەگەیاندووە کە مافی پەنابەرییان لە وڵاتەکەیدا نییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یۆنان، تورکیا تۆمەتباردەکات بە ڕێنماییکردنی کۆچبەران بۆ پەڕینەوەیان بەرەو ئاوەکانی یۆنان

پۆلیسی کەناراوەکانی ئەسینا ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە تێیدا دەردەکەوێت کە دوو کەشتیی پۆلیسی دەریایی تورکیا ڕێنمایی بەلەمێکی کۆچبەران دەکەن بۆ…
Total
0
Share