لیژنە‌ی باڵای دیداری یە‌كێتی به ‌سه‌رپه‌رشتیی قوباد تاڵه‌بانى كۆبووه‌وه‌

لیژنە‌ی باڵای دیداری یە‌كێتی، بە‌ سە‌رپە‌رشتیی قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپە‌رشتیاری مەکتەبی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال، ئە‌مڕۆ لە‌ سلێمانی كۆبووە‌وە و بڕیاردرا سه‌ره‌تاى مانگى پێنج دیداره‌كه‌ بەڕێوەبچێت.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا گفتوگۆ دە‌ربارە‌ی دوا كار و چالاكییە‌كانی لیژنە‌كان كرا و ھە‌ڵسە‌نگاندنیش بۆ ھە‌نگاوە‌كانی پێشوو و ئامادە‌كاری بۆ قۆناغی داھاتوو كرا.

كۆبوونە‌وە‌ بڕیاریدا، كۆڕ و كۆبوونە‌وە‌كان فراوانتربكرێن بە‌شێوا‌زێك كە‌ ناوچە‌ی جوگرافیش ڕەچاوبكرێت، بۆ ئە‌وە‌ی زۆرترین ڕاوبۆچوون لە‌سە‌ر چۆنێتیی داڕشتنی دید و سیاسە‌تی یە‌كێتی بۆ بوارە‌ جیاجیاكان ئامادەبكرێت تا كاتی بە‌ستنی دیداری یە‌كێتی.

ھە‌روە‌ھا بڕیاردرا دیداری یە‌كێتی لە‌ سە‌رەتای مانگی پێنجی ئە‌مساڵدا ببە‌سترێت.

له ‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، كۆبوونە‌وەكە‌‌ میكانیزمێكی گونجاوی بۆ فراوانكردنی بە‌شداربووان لە‌ لیژنە‌كان تاوتوێكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى خوێندنى باڵا: دەرگاى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق کرایەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا رایدەگەیەنێت، دەرگاى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەراست و باشوورى عێراق کرایەوە، خوێندکاران دەتوانن داواکاریی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکان مانگی رابردوو 21 شوێن داخراون

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندرابوون،…
Total
0
Share