ئەوروپا.. بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما مەترسی كەوتنەوەی ئاگری دروستكردووە

لە زۆربەی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە هاوڵاتییان ڕوویان لە باخچە و مەلەوانگەكان كردووە، فەرەنسا و ئیسپانیا پلەكانی گەرما 40 پلەی سیلیزی تێپەڕاندووە و لە ئەڵمانیاش پلەكانی گەرما گەیشتووەتە 38 پلەی سیلیزی.

هاوكات هۆشداری لە كەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەكانی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا دەدرێت بە تایبەت ناوچەكانی خۆرئاوای ناوەڕاستی ئەوروپا.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا لە ترسی كەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەكان ناچاربوون 12 فڕۆكەی ئاگژكوژێنەوە ئامادەبكەن بۆ ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێكی ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی وڵاتانی سنووری یەكێتیی ئەوروپادا.

بابەتی پێشتر

نرخی بتكۆین بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

بابەتی دواتر

سلێمانی.. سبەینێ بەنزینە 800 دینارییەكە لەم بەنزینخانانە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share