مووچە دابەشنەكرا

25ی هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان دەستیپێدەكرد، بەڵام حكومەت تا ئێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی دەستپێنەكردووە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە گرفتی بۆ دروستبووە و نەناردنی 200 ملیار دینارەكە لە بەغدادەوە كاریگەریی لەسەر داهات دروستكردووە.

لە مانگەكانی ڕابردوودا دابەشكردنی مووچە لە 25ی مانگەوە دەستیپێدەكرد، پێشتر وا بڵاوكرایەوە كە بەهۆی پشووی كۆتایی هەفتەوە، بۆ ئەم مانگە لە 27ی مانگەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات، بەڵام ئەمڕۆ (2022/2/27) دابەشكردنی مووچە دەستیپێنەكرد.

دوو مانگە حكومەتی عێراق 200 ملیار دینارەكەی نەناردووە بۆ هەرێم، بەوتەی حكومەتی هەرێم، بەو هۆیەوە گرفتی بۆ دروستبووە، تەنانەت مووچەی مانگی یەكی ئەو وەزارەت و شوێنانەی لە كۆتاییەكاندا مووچە وەردەگرن، بەهۆی نەهاتنی پارەكەی بەغدادەوە، لە داهاتی نەوتیی مانگی دوو دابەشكرا.

پێشتر سەرچاوەیەكی كوردستانی لە بەغدادەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی سكاڵا تۆماركراوە دژی ناردنی 200 ملیار دینارەكە، بۆیە ناردنی پارەكە ڕاگیراوە.

چاوەڕواندەكرێت بەكارهێنانی داهاتی نەوتیی مانگی دوو بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگی یەك، گرفت بۆ مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستبكات.

بابەتی پێشتر

خاوەنی چێڵسی بەهۆی لەشکرکێشی ڕوسیاوە چێڵسی لەدەستدەدات

بابەتی دواتر

دۆلار جێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share