خاوەنی چێڵسی بەهۆی لەشکرکێشی ڕوسیاوە چێڵسی لەدەستدەدات

خاوەنی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ بەهۆی لەشکرکێشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا گەورەترین زیانی دارایی بەرکەوتووە، ئەگەرێکی بەهێزیش هەیە یانەی چێڵسی لەدەستبدات.

دوای ئەوەی چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەریتانیا داوایان لەحکومەتی وڵاتەکەیان کرد، لەبارەی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی سەرۆکی یانەی چێڵسی-یەوە بڕیاربدات.

سەرچاوەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، جگە لە زیانە داراییەکان، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی “بلوزی لەندەن” سەردانیکردنی ئینگلتەرای لێقەدەغە دەکرێت، لەگەڵ چەندین سزای کارگێڕیی دیکە، کە بەهۆیەوە ناچاردەبێت دەستبەرداری یانەکە ببێت.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (KPMG)، نرخی یانەی چێڵسی 1.9 ملیار یورۆیە، بەڵام وەبەرهێنەرانی ئەمریکا بەسوودوەرگرتن لە بارودۆخی ئێستای جیهان، دەیانەوێت بە کەمتر پشکەکانی بکڕنەوە.

لەو بارەیەشەوە بەرپرسانی چێڵسی، لە پێش هەمووانەوە تۆماس توخێل بێزاری دەربڕیوە و دووپاتیانکردووەتەوە، ئەگەر حکومەتی وڵاتەکەیان بڕیاری سزادانی ئەبرامۆڤیچ بدات، یانەکە بەگشتی زیانی بەردەکەوێت.

ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ یەکێکە لە ملیاردێرەکانی ڕوسیا و سەروەتەکەی بە 13 ملیار یورۆ خەمڵێنراوە، یەکێکە لە پاڵپشتە بەهێزەکانی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا.

بابەتی پێشتر

ئاسۆی گفتوگۆ دەركەوتەوە.. شاندی ڕوسی لە بیلاڕوسە، بەڵام زیلینسكی تێبینی هەیە

بابەتی دواتر

مووچە دابەشنەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share