سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر پێشنیازی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ زیندانییەک ده‌ركراوه.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگه‌یاندووه، “سه‌باره‌ت به مه‌رسومی كۆماری ژماره 2ی ساڵی 2022 کە لە چەند میدیا و سۆشیاڵ میدیایەک بڵاوکراوەتەوە، بۆ ئاگاداری هه‌موولایه‌ك مه‌رسومی كۆمارییه‌كه له‌سه‌ر پێشنیار و ڕاسپارده‌ی نووسراوێكی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه”.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، “دەرکردنی لێبوردنهکە له چێوه‌ی ڕێوشوێنه ده‌ستووری و یاسا كارپێكراوه دیاریكراوه‌كان بووه و پشتی به‌ستووه به بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی 73ی ده‌ستور.”
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه:
ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە ووردەکاری دەرکردنی مەرسومی کۆماری ژمارە 2 ی ساڵی 2022
یەکەم/ لەسەر تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان قسه و باسێكی زۆر سەبارەت بە مەرسومی کۆماری ژمارە 2ی 1-10-2022 لە ئارادایە كە تایبەتە بە فه‌رمانی لێخۆشبون لە تاوانبار (جەواد لوئەی جەواد)، لەم ڕوه‌وه به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌وه روونبکەینەوە کە ئەم مەرسومە کۆمارییە له‌سه‌ر ڕاسپاردەی ئه‌میندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بووە کە بە نوسراوی ژمارە ( ق / 2/ 3/ 106 /43 / 61) له رۆژی 5-1-2022 ئاراستەی سەرۆکایه‌تی کۆمار کراوە، لەسەر ئەو بنەمایەش سەرۆکایەتی کۆمار مەرسومی لێخۆشبوونی بە گوێرەی بنەما دەستوری و یاسا كارپێكراوه‌كان پاڵپشت بە حوکمەکانی مادەی (73 / یەکەم) ده‌ركرد.
دووەم| ده‌ستبه‌جێ بەڕێز سەرۆک کۆمار داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا‌و بەپەلەی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە ووردەکارییەکانی ئەم پرسە و پێداچوونەوە بە ئەوەلیاتی مەرسومەکە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ھەر کەموکورتیهكی یاسایی ئه‌گه‌ر له‌و مه‌رسومه‌دا هه‌بێت و بە زووترین کاتیش ئەنجامەکانی بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنین.
دووپاتیشی دەکەینەوە کە بەڕێز سەرۆک کۆمار ھیچ کات خەمسارد نەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی مەترسی ماددە ھۆشبەرەکان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئەوانەشی بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن یان لەو تاوانانه گلاون، چونكه ئه‌مه تاوانێكه دژی ئاسایش و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه.
وته‌بێژێك له سەرۆکایەتی کۆمار
26ی شوباتی 2022