(ڤیدیۆ) ڤلاهۆڤیچ یوڤانتۆسی به‌ره‌و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ برد

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ و گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ئیمپۆلی تۆمارکرد.

یانه‌ی ئیمپۆلی له‌یاریگای کارلۆ کاستیلانی میوانداریی یانه‌ی یوڤانتۆسی کرد، یانه‌ی میوان “یوڤانتۆس” توانی به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ یارییه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌کانی ئیمپۆلی له‌ خوله‌که‌کانی 40، 76 له‌لایه‌ن سیمۆن زورکۆڤسکی و ئه‌ندریا لا مانتیاوه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی بیانکۆنێریش له‌ خوله‌که‌کانی 32، 45، 66 له‌لایه‌ن دوشان ڤلاهۆڤیچ (دوو گۆڵ)، مۆیس کینه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی خانمه‌ پیره‌که‌ ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 50 و له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئیمپۆلی به‌ 31 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی 13دا جێگه‌ی خۆی کرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزێره‌ په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی پێرلۆ کرد و له‌گه‌ڵ دوو ڕاهێنه‌ری دیکه‌ش له‌سه‌رهێڵه‌

یاریزانی ئه‌ڵمانی، سامی خزیره‌ خه‌ون به‌ خولی ئینگلیزییه‌وه‌ ده‌بینێت و له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2021 ئاماده‌نییه‌ یانه‌ی یوڤانتۆس به‌جێبهێڵێت.…
Total
0
Share