ورچێك گەشتی فڕۆكەیەك رادەگرێت

ورچێك كە لە بەغدادەوە بۆ دوبەی گوازراوەتەوە، گەشتی گەڕانەوەی فڕۆكەیەكی عێراقی دوادەخات.

كۆمپانیای فڕۆكەوانیی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا داوای لێبوردنی لە گەشتیارانی یەكێك لە گەشتەكانی كرد لە دوبەیەوە بەرەو بەغداد، بەهۆی دەرچوونی ورچێك لە قەفەزی گواستنەوە، كە لەناو فڕۆكەكەدا بووە و بووەتە هۆی پەكخستن و دواكەوتنی گەشتەكە.

روونیشیكردەوە، ورچەكە بەپێی رێنمایی و رێوشوێنە یاساییەكان لە بەغدادەوە بۆ دوبەی گوازراوەتەوە، لەكاتی نیشتنەوەی فڕۆكەكەدا دەركەوتووە لە قەفەزەكەی هاتووەتەدەر، بەهۆیەوە ناچاربوون پەیوەندی بە دەسەڵاتدارانی تایبەتمەندی ئیماراتییەوە بكەن.

دوای گەیشتنیان لەلایەن شارەزایانەوە ورچەكە بێهۆش كراوە، بەرلەوەی بۆ شوێنی مەبەست بگوازرێتەوە.

كۆمپانیای فڕۆكەوانیی عێراق ئاشكرایكرد، بەهۆیەوە ناچارانە گەشتی گەڕانەوەی فڕۆكەكەیان بەرەو بەغداد دواكەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن 52 باڵیۆزخانە بانگهێشتدەکات بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بانگهێشتی…
Total
0
Share