ناتۆ هەڵوێستێكی شەرمنانەی بەرامبەر ڕوسیا دەربڕی

سكرتێری گشتیی ناتۆ قسەی لەبارەی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا كرد، بەڵام جگە لە چەند هەڕەشەیەكی زارەكی، هیچ هەنگاو و وەڵامێكی دیاری ناتۆی بەرامبەر بە ڕوسیا باسنەكرد.

یەنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی هێرشی سەربازیی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا لێدوانی دا، لەگەڵ ئەوەی ڕایگەیاند، بە هەموو توانایەك ڕووبەڕووی ڕوسیا دەبنەوە و مۆسكۆ باجی قورسی ئەو هەنگاوەی دەدات، بەڵام هیچ وەڵامێكی دیاریكراوی بەرامبەر ڕوسیا ئاماژە پێنەدا.

تەنانەت سكرتێری گشتیی ناتۆ دووپاتیكردەوە، “نیەتی ناردنی هێزمان بۆ ئۆكرانیا نییە”، ئەوە نەبێت كە “پێشتر سیستمی بەرگریمان پێشكەش بە ئۆكرانیا كردووە”.

ستۆڵتنبێرگ وتیشی، “هێرش بۆسەر هەر وڵاتێكی ئەندامی ناتۆ، هێرشە بۆسەر هەموو ئەندامانی ناتۆ”، (ئۆكرانیا ئەندامی ناتۆ نییە)، لەگەڵ ئەوەی پێشیوایە، ناكرێت هەڕەشەكانی ڕوسیا بەهەند وەرنەگیرێت، بەو پێیەی ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپا لە مەترسیدایە.

نیگەرانیش بوو لەوەی ڕوسیا دەرگای گفتوگۆی دخستووە.

ئەوەی جێی سەرنجە، دووپاتكردنەوەی ناتۆیە لەبارەی نەبوونی نیەتی ناردنی هێز بۆ ئۆكرانیا.

بابەتی پێشتر

پێوەری زیرەک دەکرێتەوه‌ 40 ئەمپێر

بابەتی دواتر

كاریگەرییە ئابورییەكانی هێرشەكەی ڕوسیا<br> بیتكۆین و ڕۆبڵ دابەزین و نەوت و زێر بەرزبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گاردیان: تۆڕەکانی تورکیا پاسپۆرتی ساختە بۆ ئەندامانی داعش دەردەکەن بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا و ئەمریکا

لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامیداوە دەریخستووە، لە تورکیا بەشێوەیەکی مەترسیدار پاسپۆرتی گەشتکردنی ساختە هاوشێوەی پاسپۆرتی فەرمی بۆ…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان زیاتر دابەزی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 87 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share