تایوانیش دەستی بە جووڵە كرد
چین: بەشێوەیەكی ڕێكخراو مانۆڕ بەردەوام دەبێت

بۆ وەڵامدانەوەی مانۆڕەكانی چین “بەشێوەیەكی گونجاو”، تایوان كەشتی و فڕۆكە و بێفڕۆكەوانی جەنگیی جووڵاند، پەكینیش دەڵێت، بەشێوەیەكی ڕێكخراو مانۆڕ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی تایوان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، زۆرێك لە كەشتییە جەنگییەكان و فڕۆكە و بێفڕۆكەوانەكان مانۆڕی هاوبەشیان ئەنجامداوە، ئەوەش بەمەبەستی وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێكی هێرش بۆسەر تایوان و كەشتییەكانی.

تایوان مانۆڕە سەربازییەكانی وا وەسفكردووە، كە “بۆ وەڵامدانەوەی مانۆڕەكانی چینە بەشێوەیەكی گونجاو”.

ئەمە لە كاتێكدا چین بەردەوامە لە مانۆڕە سەربازییەكانی لە نزیك سنوورە ئاوییەكانی تایوان، تەنها دوێنێ 20 فڕۆكەی جەنگی و 14 كەشتیی جەنگی بەشداریی مانۆڕەكانی چینیان كردووە، ئەمە جگە لە پرۆسەكانی چاودێریكردن لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی چینەوە بەسەر چەند ناوچەیەكی ژیر دەسەڵاتی تایوان.

پێدەچێت ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی مانۆڕ سەربازییەكەی چین بێت لە نزیك تایوان، كە چەند ڕۆژێكە دەستیپێكردووە، ئەمەش دوای سەردانێكی نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان، سەرەڕای هۆشداری و هەڕەشەی بەردەوامی چین بۆ ئەنجامنەدانی سەردانی لەو شێوەیە.

بەڵام كەمێك لەمەوبەر تەلەڤزیۆنی فەرمیی چین بڵاویكردەوە، بۆ لەمەودوا سوپای چین بەشێوەیەكی ڕێكخراو ڕاهێنان و مانۆڕ ئەنجامدەدات لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان چین و تایوان.

مانۆڕە سەربازییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی چین، لە دوای ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووەوە، گەورەترینە.

بابەتی پێشتر

كڵاوەی ئاسنین ئیسرائیلی لە 97%ی مووشەكەكانی بزوتنەوەی جیهاد پاراستووە‏

بابەتی دواتر

تۆمسۆن (200 مەتر)ی کۆمۆنوێڵسی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلی…
Total
0
Share