بایدن سزاکانی بۆسەر ڕوسیا زیاترکرد

ئەمڕۆ هەینی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیدارەکەی و هاوپەیمانەکانی بەردەوامدەبن لەسەر زیاتر فشار خستنەسەر ڕوسیا بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە.

لە وتارێکیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، “هەنگاوی زیاتر دەگرینەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنایەتیی ڕوسیا لە ئۆکرانیا”، جەختیکردەوە، “یەکدەنگیی هاوپەیمانەکان پێویستە بۆ وەستانەوە لەبەرامبەر پوتین”.

بایدن سزا خستنەسەر هاوردەکردنی خواردنە دەریاییەکان و خواردنەوە کحولییەکانی لە ڕوسیاوە بۆ ئەمریکا ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، بازرگانییە هەمیشەییەکان و بەردە بەنرخەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵدەوەشێننەوە.

باسی لەوەکرد، لەگەڵ کۆمەڵەی حەوت هەماهەنگی دەکەن بۆ زیاتر سزا خستنەسەر گەورە سەرمایەدارانی ڕوسیا، وتیشی، “پشکەکانی ڕوسیا دوو هەفتەیە داخراون بەهۆی کاریگەریی سزا ئابورییەکانەوە”.

جەختیکردەوە، واشنتن پاڵپشتیی زیاتری ئۆکرانیا دەکات لەناردنی بارهەڵگری کەلوپەلی بەرگری و پەسەندکردنی پاڵپشتیی دارایی گەلی ئۆکرانیاش لەلایەن کۆنگرێسەوە.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا بایدن هۆشداریدا، هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆی نێوان ناتۆ و ڕوسیا پاڵنەرێکی بەهێزی جەنگی جیهانیی سێیەم دەبێت.

جەختیکردەوە، “ئێمە شەڕی ڕاستەوخۆ دژی ڕوسیا ناکەین… پوتین شکستدەهێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابوریی کوردستان: ئێستا چینی مامناوەند نەماوە تەنیا هەژار و دەوڵەمەند هەن

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابوریی کوردستان، ڕایگەیاند، ئێستا چینی مامناوەند نەماوە تەنیا هەژار و دەوڵەمەند هەن. حیسام حەکیم، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: لە شـ.ـەڕی دژ بە ئێران بەشدار نابین

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکراکرد. فێردریک مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئێمە هیچ بەرەیەکی شـ.ـەڕەکەمان…
Total
0
Share