تیمی كوردستانی ڕێكخراوى CPT ڕایدهگەیهنێت، ژمارەیەک زیندانیکراوى بادینان ئەو بڕیارە نایانگرێتەوە کە سەرۆکایهتیى هەرێم دەریکردووە بۆ کەمکردنەوەى سزاى بەشێک لە زیندانییان.
له كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا، كامەران عوسمان ئەندامی تیمی هەرێمی كوردستانی ڕێكخراوى CPTى ئهمریكى ڕایگهیاند، “پێنج زیندانیکراوى بادینان ئەو بڕیارە نایانگرێتەوە كه شهش مانگى دیكه ئازاد بكرێن، كه ئهوانیش بریتین لە قارەمان شوکرى – ڕۆژنامەنووس، نەزیر میکایل – چالاکوان لە زاخۆ، مەسعود عەلى – مامۆستا و چالاکوان، شێروان تەها – مامۆستا و چالاکوان، د.عامر خالید، مەحمود ناجى ئەحمەد – چالاکوان.
ئاشكراشیكرد، لە کۆى 81 چالاکوان و ڕۆژنامەنووس کە ساڵى 2020 لە بادینان دەستگیرکراون، 26 کەس بەبێ دادگاییکردن ئازادکراون، 19 کەسیشیان حوکمدران و بەشێکیان ئازادکراون.
جهختیشیكردهوه، شەش زیندانى تا ئێستا دادگایی نەکراون، چوار زیندانیی تریش حوکمدران و تا ئیستا لەزینداندان.
تیمهكهى ڕێكخراوه ئهمریكییهكه ئاشكراشیكرد، ژمارەیەک سیاسی و چالاکوان لەساڵى 2019وە دەستگیرکراون و هێشتا دادگایی نەکراون.