مباپێ کاغەزی سپی ناسڕ خالێفی ڕەتکردووەتەوە

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ بۆندێکی خەیاڵیی یانە فەرەنسییەکەی ڕەتکردووەتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ستافی دانوستاندنکاری یانەی پاریس سان جێرمان بە سەرۆکایەتی ناسڕ خلێفی گرێبەستێکی نوێ و خەیاڵییان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی کیلیان مباپێ پێشکەشی لێپرسراوی کارەکانی کردووە، بەڵام یاریزانەکە ڕەتیکردووەتەوە بڕیاری خێرا بدات.

بەپێی سەرچاوەکە، گرێبەستە پێشکەشکراوەکەی ناسڕ خلێفی بریتی بووە لە کاغەزێکی سپی، تیایدا تاوەکو سنووری ملیۆنێک یورۆی هەفتانە بۆ یاریزانەکە دیاریکراوە، واتا لەماوەی وەرزێکدا 48 ملیۆن، ئەوەش ئەو نرخەیە کە تاوەکو ئێستا لە مێژووی تۆپی پێدا پێشکەشی هیچ یاریزانێک نەکراوە بە لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆشەوە.

مارکا جەخت لەوەدەکاتەوە، بابەتی ڕەتکردنەوەی گرێبەستەکە لەلایەن مباپێ و لێپرسراوی کارەکانییەوە، پەیوەندی بەو ڕێککەوتنەوە هەیە کە لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید کردوویەتی، ئامانجییەتی وەرزی داهاتوو لە مەدرید یاریبکات.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری دۆرتمۆند مانگێک مۆڵەت بە هالاند دەدات

بابەتی دواتر

ژماره‌یه‌ك زیندانیكراوى بادینان بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نایانگرێته‌وه‌ ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share