تا ئیستا مەكتەبی دارایی یەكێتی، نزیكەی 19 هەزار پارچە كەلوپەل و پێداویستیی بۆ بەشە ناوخۆییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان دابینكردووە، دووپاتیشیدەكەنەوە، پرۆسەكە بەردەوام دەبێت.
دواى خۆپیشاندانى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان و داواكارییەكانیان بۆ دووبارە خەرجكردنەوەی دەرماڵە و هەروەها خزمەتكردنی زیاتری بەشە ناوخۆییەكان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەدەم داواكارییەكانیانەوە هات و بڕیاریدا پێداویستییەكانی بەشە ناوخۆییەكانی تەواوی زانكۆ و پەیمانگاكان دابینبكات، جگە لە هەوڵەكانی بۆ دووبارە خەرجكردنەوەی دەرماڵەی خوێندكاران، كە ئەو هەوڵەش سەریگرت و لەلایەن حكومەتەوە بڕیاری لەبارەوە درا.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ى ده‌ستى تۆڕی میدیایی ئێستا كه‌وتوون، مه‌كته‌بی ئیداره‌ى دارایی گشتیی یه‌كێتى زیاتر لە 19 هەزار پارچە پێداویستیی بۆ بەشە ناوخۆییەكان دابینكردووە، جگە لە 59 هه‌زار مه‌تر كومبار و نزیكەی 17 هەزار مەتر پەردە.
بەپێی داتا بڵاوكراوەكان، هه‌زار و 322 ساردكه‌ره‌وه بۆ خوێندكاران دابینكراون، هه‌روه‌ها هه‌زار و 84 جلشۆر و هه‌زار و 760 ته‌باخى پێنج چاو و پێنج هه‌زار و 711 دۆشه‌ك بۆ خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى سنووری پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان كڕدراوه.
هەروەها تا ئێستا 897 گسكى كاره‌بایی، دوو هه‌زار و 730 كانتۆری جلى دوو تاكیی ئاسن و 487 كانتۆری جلی یەك تاكیی ئاسن، هه‌زار و 155 قه‌ره‌وێڵه‌ى دوو قاتى، 443 قه‌ره‌وێڵه‌ى یه‌ك قاتى و 139 موبهریدهى جۆراوجۆر كڕدراون.
پێشتر جگه له خه‌رجنه‌كردنى دهرماڵەی خوێندكاران، له‌نێو ئه‌و زانكۆ و په‌یمانگایانه، چه‌ندین گرفت و كه‌موكوڕییان هه‌بوو له‌نێو به‌شه ناوخۆییه‌كان و ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ بوو له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆیان چاره‌سه‌ر نه‌كرابوو، به‌ڵام به بڕیارى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رجه‌م ئه‌و داواكارییانه جێبه‌جێكران.
له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش، دواى به‌ڵێنى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بەوەی لەماوەی سێ ڕۆژدا خەرجكردنی دەرماڵە دەستپێبكات، ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران خه‌رجكرا.
لیستى پێداویستییه دابینكراوەكان بۆ بەشە ناوخۆییەكان: