بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی شۆڕش ئیسماعیل دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی ھەرێم دەكات بۆ كۆچی دوایی حەلاوە ئیسماعیل عەبدوڵای خوشكییەوە و دەڵێت، “‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم و ھاوخەمتانم”.

دەقی پەیامەكە…

بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروباری پێشمەرگە

‎بە خەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (حەلاو ئیسماعیل عەبدوڵا) خوشكی بەڕێزتانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم و هاوخەمتانم.

‎لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بە ھەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی…
Total
0
Share