حاكم زاملی جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وەزیری دارایی دەستێوەردانی لە سیاسەتی نەختینەییدا کردووە و دواتریش خۆی لە بەرپرسیارێتی دزیوەتەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ریه‌كه له حاكم زاملی جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و فراكسیۆنى سه‌در له ئه‌نجومه‌نه‌كه، كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا، له كۆنگره‌كه‌دا زاملی ڕایگه‌یاند، ئامادەنەبوونی وەزیری دارایی لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی پەرلەمان خۆدزینەوە بوو لەو بەرپرسیارێتییەی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان کەوتوونەتە ئەستۆی.
وتیشی، دوای ئەوەی عه‌لی عه‌لاوى بە نووسراوی فەرمی ئاگاداریکردینەوە کە ئامادەی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دەبێت، بە کۆکردنەوەی واژووی زیاتر لە 100 پەرلەمانتار دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دووشەممەی داهاتووی دەستنیشانکرد بۆ بانگێشتکردنی وەزیری دارایی و پرسیارکردن لێی له‌باره‌ى نرخى دۆلار و گرانبوونی نرخەکان به‌گشتى بەهۆی دابەزینی نرخی دینارەوە.
جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جه‌ختیشیكرده‌وه، وەزیری دارایی دەستوەردانی لە سیاسەتی نەختینەیی و چەندین کاروباری دەزگاکاندا کردووە، کە بوونەتەهۆی ئەوەی چەندین کەس سوودمەندببن، بەڵام هیچ سوودێکیان به داهاتی حکومەت نەگەیاندووه.