منداڵدان و هێلكەدانی “نەخۆشێكی نێر” لە بەغداد بە نەشتەرگەری دەرهێندرا

فەرمانگەی تەندروستیی رەسافە سەركەوتنی نەشتەرگەرییەكی دەرهێنانی منداڵدان و هێلكەدانی نەخۆشێكی نێر كە بەدەست بوونی دوو ئەندامی زاوزێ-وە دەیناڵاند رادەگەیەنێت.

نەشتەرگەرییەكە لە نەخۆشخانەی گشتیی ئیمام عەلی لە بەغداد لەلایەن تیمێكی پزیشكیی نەخۆشخانەكەوە بە هەناوبینی ئەنجامدرا و، فەرمانگەكە بە حاڵەتێكی دەگمەن ناویبردووە.

روونیشیكردووەتەوە، ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە بۆ پاراستنی نەخۆشەكەیە لە گۆڕانكارییەكانی ئایندە كە ئەگەری هەیە رووبدات وەك شێرپەنجە و نەخۆشیی دیكە.

فەرمانگەی تەندروستیی رەسافە ئاشكراشیكرد، نەشتەرگەرییەكە بە سەركەوتوویی لەماوەی كەمتر لە كاتژمێرێك ئەنجامدراوە و، نەخۆشەكە بە تەندروستییەكی زۆر باشەوە دەرچووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی باری لەناكاو بەهۆی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون درێژدەكاتەوە

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، رێكخراوەكەیان پێیوایە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “ئاوڵەی مەیمون” بە جیهاندا پێویستی بە درێژكردنەوەی باری لەناكاوی…
Total
0
Share