لە زانکۆیەکی تورکیا هێرش کرایەسەر سێ خوێندکاری کورد

لە زانکۆی ئاکدێنیزی ئەنتاڵیا لەلایەن گروپێکی تورکەوە هێرش کراوەتەسەر سێ خوێندکاری کورد و بەپێی میدیاکان هۆکارەکەی تەنها ئەوەبووە کە کوردن.

ڕووداوەکە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە زانکۆی ئاکدێنیز لە پارێزگای ئەنتاڵیا ڕوویداوە و بەهۆیەوە سێ خوێندکارەکە برینداربوون و دووانیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەو گروپەی هێرشیان کردووەتەسەر خوێندکارە کوردەکان ژمارەیان 30 کەس بوون و لە بەیانیی هەمان ڕۆژەوە لەناو کامپەسی زانکۆکەدا خوێندکارە کوردەکانیان بێزارکردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە ئەو دوو خوێندکارەی گواستراونەتەوە نەخۆشخانە ناویان بۆتان ئارتوچ و فەیزی ئاکان بووە و تائێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژكارێکی سودانی: لە ئەگەری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەمریکا سزا بەسەر عێراقدا ناسەپێنێت

فەرهاد عەلائەدین، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دەرەوە ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە کە باس لەوە دەکەن، ئەمریکا سزا…
Total
0
Share