پوتین: بەرژەوەندی و ئاسایشمان بۆ دانوستان نین

دوای ڕاگەیاندنی سزا بەسەر ڕوسیا لەلایەن ژمارەیەک لە وڵاتانەوە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، بەهۆی قەیرانی ئۆکرانیا و چوونی هێزەکانی روسیا بۆ هەردوو ناوچەی لۆگانسک و دۆنیتسک لە هەرێمی دۆنباس، ڤلادیمێر پوتین ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دانوستان بەڵام سووریشبوو لەسەر ئەوەی بەرژەوەندی و ئاسایشی ڕوسیا “بۆ دانوستان نین”.

لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا بەبۆنەی ڕۆژی “پارێزگاریی لە نیشتمان” ڤلادیمێر پوتین ڕایگەیاند، “تائێستا وڵاتەکەمان ئامادەیە بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ڕاشکاو لەپێناو چارەسەری کێشە ئاڵۆزەکان، بەڵام بەرژەوەندیی هاوڵاتییانمان و ئاسایشیان لای ئێمە بۆ دانوستان نین”.

ئەو لێدوانەی پوتین لەدوای دانپێدانانی پوتین بە دوو ناوچەی جیابووەوەی ئۆکرانیا و ناردنی هێزێک بۆ لۆگانسک و دۆنیتسک  بەناوی هێزی پاراستنی ئاشتی دێت.

هەنگاوەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ڕوسیا ژمارەیەک سزایان لەلایەن وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیاوە بەدوای خۆیاندا هێنا.

هەروەها یەکێتیی ئەوروپا و واشنتن بەڵێنی دوورخستنەوەی ڕوسیایاندا لە سیستمی بانکی نێودەوڵەتی ئەگەر دەستهەڵنەگرێت لە هەنگاوەکانی بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپێک پڵەس رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ساڵی 2025 درێژدەکاتەوە

ئۆپێک پڵەس درێژکردنەوەی رێککەوتنی ئێستای کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی تا کۆتایی ساڵی 2025 راگەیاند. ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس…
Total
0
Share