پەرلەمانتارێک: بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە مووچەی فەرمانبەران 30% دابەزیوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، گۆڕانکارییەکان لە نرخی دۆلاردا کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر مووچەی فەرمانبەران هەبووە و ئەو کاریگەرییەش بە گشتی 30% دەبێت.

ئەمیر مەعموری ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، “بەهۆی بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە کاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران دروستبووە، ئەمەش نیگەرانیی ڕاستەقینەی لای فەرمانبەران دروستکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەهای مووچە بەگشتی 30 دابەزیوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە”.

ناوبراو ئاماژەی بە “بوونی هەنگاوێکی پەرلەمانی کرد بۆ فشارخستنە سەر حکومەت بۆ گەڕاندنەوەی نرخی دۆلار بۆ دۆخی پێشووی”، جەختیشیکردەوە کە پێویستە حکومەت ڕێوشوێن بەرامبەر هەر کەسێک بگرێتەبەر کە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان”

داواشی لە حکومەت کرد “رێنمایی خێرا دەربکات بۆ ئەوەی وردە وردە نرخی دۆلار دابەزێت و سزای هەر کەسێک بدات کە قۆرخکاری لە دۆلاردا بکات”.

بابەتی پێشتر

بلۆمبێرگ: گورزێكی نوێ بەر نەوتی هەرێم كەوت

بابەتی دواتر

کەشناسی: ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share