وەزارەتی ئەوقاف یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ لیژنەی باڵای بینینی مانگ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكات بۆ ئەوەش پشت بە بەڵگەی شەرعی دەبەستێت.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ دووشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای فەتوای كوردستان و لیژنە لاوەكییەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كۆبوونەوەی خۆی دەكات و چاودێریی بینینی مانگ دەكات و لە كاتژمێر 5ی ئێوارەوە دەستبەكاردەبن.

وتیشی، ” بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان لیژنەكەمان پشت بە بەڵگەی شەرعی دەبەستێت و بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەت بە بازرگانانی قەرزدار ناوێرێت.. وا بڕوات وەرگرتنەوەی قەرز لە سەرمایەداران 100 ساڵی دەوێت

سەرمایەدار و بازرگانانی هەرێمی كوردستان نزیكەی 905 ملیار دینار قەرزاری حكومەتن، كە پێشتر و لەچوارچێوەی “قەرزی ئاسانكاری”دا وەریانگرتووە،…
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: مووچە مافی خەڵكی كوردستانە نە منەتی حكومەتی عێراق و نە منەتی حكومەتی هەرێمە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، سیاسەتی یەكێتی و سەرۆك بافڵ جیاكردنەوەی دۆسیەی مووچەیە لە ناكۆكییە سیاسییەكانی بەغداد و هەرێم.…
Total
0
Share