پەرلەمانی ڕوسیا رەزامەندی لەسەر داوایهكى پوتین دهربڕی بۆ ناردنی هێز بۆ دۆنباس.
میدیاكانى ڕوسیا بڵاویانكردهوه، پەرلەمانی ڕوسیا ڕەزامەندی لەسەر داوای پوتین بۆ ناردنی هێز بۆ دۆنباس دهربڕیوه.
هاوكات یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لە كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا لهبارهى بڕیارهكهوه ڕایگەیاند، ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە ڕوسیا پلانی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لە دژی ئۆکرانیا هەیە.
جهختیشی كردهوه، هێزەکانیان لە ئەوروپا لە ئامادەباشیدان بۆ هەر جوڵەیەک.
ستۆڵتنبێرگ باسی لەوەشکرد، ڕێز لە یەکپارچەیی و ئارامی ئۆکرانیا دەگرن و پشتگیری سیاسی و ماددی ئۆکرانیا دەکەن، دەشڵێت.
ئاشكراشیكرد، هاوپەیمانان هاوکاریی زیاتر دەگەیەننە ئۆکرانیا لە کاتی پێویستدا.
سکرتێری گشتی ناتۆ پێشوازی لەو سزایانەش كرد کە وڵاتان بەسەر ڕوسیادا سەپاندوویانە.
ڕاشیگهیاند، ڕوسیا هێزەکانی بەرەو سنووری هەرێمی دۆنباس جوڵاندووە، بۆیه داوای لە ڕوسیا کرد پاشەکشە بکات و بە دوای ڕێگەچارەیەکی دیپلۆماسیدا بگەڕێت بۆ چارەسەری قەیرانەکان.