ئێران: ئەمریكا نیازباشیی خۆی نیشانداوین

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەمریكا نیازباشیی خۆی لەبارەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمییەوە نیشانداوە و كاتی ئەوەیە بڕیاربدات.

حسێن ئەمیر عەبدللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی ئەمریكا نامەی نیازباشیی ناردووە بۆ ئێران بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێككەوتن.

بەپێی وتەی وەزیرە ئێرانییەكە، لە زۆربەی گفتوگۆكانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا كە لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك كراون، باسی لابردنی سزاكانی سەر ئێران كراون.

ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمییەوە ڕێككەوتن، دوای زیاتر لە چوار ساڵ ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی دۆناڵد ترەمپ كە ئەو كاتە سەرۆكی وڵاتەكە بوو، لە ڕێككەوتننامەكە كشایەوە و كۆمەڵێك سزای دارایی و ئابوری و دیپلۆماسی و سەربازیی بەسەر ئێراندا سەپاند، بەڵام ماوەی ساڵێكە هەوڵەكان بۆ ژیاندنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی خراونەتەگەڕ.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، “ئێستا كاتی ئەوەیە ئەمریكا بڕیارێك بدات كە ڕێگەخۆشكەربێت بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی باش و تۆكمە و بەردەوام”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا هۆشداریدەدات لە کەوتنی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بەهۆی سزاکانەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا “ڕوسکوزمۆس” هۆشداریدەدات لەوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر ڕوسیا کاریگەریی نەرێنییان دەبێت لەسە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی زۆر باشە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی، ڕێبەری وڵاتەکەی زۆرباشە و دواکەوتنی دەرکەوتنە گشتییەکانی بەهۆی بارودۆخی جەنگەوەیە کە…
Total
0
Share