ڕیاڵ مەدرید سوپرایزی بۆ پاریس سان جێرمان هەیە

ڕیاڵ مەدرید بە 65 هەزار هاندەرەوە پێشوازی لە پاریس سان جێرمان دەکات

یانەی ڕیاڵ مەدرید فشاری توندی خستووەتەسەر کۆمپانیای نۆژەنکەرەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، داوایان لە ئەندازیاران کردووە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی پاریس سان جێرمان ڕێژەی کورسی ئامادەبووان زیادبکرێت.

بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ بیر لەوە دەکەنەوە، تاوەکو ڕێکەوتی نۆی ئازار 10 هەزار کورسیی تایبەت بە هاندەران زیادبکەن، بەتایبەت ئەو کورسییانەی دەکەونە نزیکی لاکێشەی سەوز و ماوەی دوو ساڵە بەهۆی نۆژەنکردنەوەکانەوە کاری تێدادەکرێت و داپۆشراوە.

پاریس سان جێرمان پێشبینیدەکات لەکاتی سەردانیکردنی سانتیاگۆ بێرنابیۆ نزیکی 35 هەزار هاندەر ئامادەی یاریگاکەبن، بەڵام بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ جگە لە فرۆشتنی سەرجەم بلیتەکان، لەڕێگەی زیادکرنی کورسییەکانەوە سوپرایزێکی بەهێز دەکەن و ڕێژەکە بۆ 65 هەزار هاندەر بەرزدەکەنەوە.

هەروەها ڕێگە بە بەهێزترین ئاڵتراسەکانی مەدرید دەدەن بەشداریی چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە بکەن، هەموو ئەمانەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر یانە زەبەلاحەکەی فەرەنسا دەبێت.

لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، پاریس سان جێرمان لە پارک دی فرانس بەئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد، بۆ یاریی گەڕانەوە لۆس بلانکۆس بەبردنەوە دەتوانێت ئەنجامەکە هاوتابکاتەوە، یاخود سەرکەوتن مسۆگەربکات.

بابەتی پێشتر

زەبەلاحەکەی بایرن بە سعودیەکانی وتووە "نەخێر"

بابەتی دواتر

واده‌ى بانگهێشتكردنى وه‌زیری دارایی بۆ په‌رله‌مان دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگرەوەی هالاند لە دۆرتمۆندە

بەهرەداری ئەڵمانی یانەی ڕێدبوڵ سالزبۆرگ، کەریم ئادیمی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی سەردانی شاری دۆرتمۆندی کردووە. تۆڕی “سکای سپۆرت…
Total
0
Share