زەبەلاحەکەی بایرن بە سعودیەکانی وتووە “نەخێر”

نیکلاس سولی پەیوەنیدکردن بە یانەکەی محەمەد بن سەلمانی شازادەی سعودیە ڕەتدەکاتەوە

نیکلاس سولیی بەرگریکاری زەبەلاحی یانەی بایرن میونشن، ڕەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزییەوە بکات و بوروسیا دۆرتمۆندی هەڵبژاردووە.

لەماوەی ڕابردوودا ئیدارەی بایرن میونشن ئاشکرایکرد، گرێبەستی سولی لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت و لەسەر ڕاسپاردەی یاریزانەکە نوێناکرێتەوە، دوای ماوەیەک لەو بڕیارە، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند هەنگاویکی گەورەی نا و واژووکردنی بۆندی لەگەڵ هەمان بەرگریکار ئاشکراکرد.

لۆتەر ماتیۆس، ئەفسانەی ئەڵمانیا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “بابەتی گواستنەوەی سولی بۆ دۆرتمۆند بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە پارەوە نەبووە، یاریزانەکە وا هەستدەکات لەلایەن بایرنەوە ڕێز لەماندووبوونی نەگیراوە، کاتێک میدیاکان ڕەخنەیان لێگرتووە، هیچ کەسایەتییەک لە بایرن بەرگری لێنەکردووە”.

لۆتەر ماتیۆس، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن

ماتیۆس دەڵێت، “سولی بە لێپرسراوی کارەکانی وتووە دانوستاندن لەگەڵ بایرن ڕابگرێت، لەلایەن یانەی نیوکاسڵەوە بۆندێکی بەرزتری بەبڕی دوو هێندەی موچەی بایرن پێشکەشکراوە، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە  و دۆرتمۆندی هەڵبژاردووە”.

سولی ساڵی 2017 بە 18 ملیۆن پاوەند لە یانەی هۆفنهایمەوە پەیوەندی بە بایرنەوە کرد. چوار وەرزە موچەی ساڵانە بەبڕی 8.5 ملیۆن پاوەند بەدەستدەهێنێت.

بابەتی پێشتر

هازارد، چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید کۆدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید سوپرایزی بۆ پاریس سان جێرمان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share