(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە کلاسیکۆی بردەوە و جامی سوپەری (14)ی بەرزکردەوە

یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لەنێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە ئەنجامدرا، یانەی بەرشلۆنە جامەکەی بەرزکردەوە.

ئەمشەو یەکشەممە، یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە یاریگای “شا فەهد” لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە ئەنجامدرا. هەردوو جەمسەرەکە بەهێزەوە ڕووبەڕوی یەکدی بوونەوە و ڕۆحیەتی ونبووی کلاسیکۆیان نیشانی هاندەرانیان دا.

ڕووبەڕووبوونەوە مێژووییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

 

 

گۆڵەکانی “بلاوگرانا” لە خولەکەکانی 33 و 45 و 69 لەلایەن گاڤی و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و پێدری-یەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە لە کاتی زیادکراوی تایمی دووەمدا تۆماریکرد.

سوپەری ئیسپانیای 2023، 14مین ناسناوی سوپەرە یانە کەتەلۆنییەکە بە درێژایی مێژووی بەدەستیدەهێنێت، لە کاتێکدا یانەی ڕیاڵ مەدرید 12 ناسناوی چنیوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگه‌وه‌ نزیکه‌ و بیر له‌ نازناوه‌که‌ ناکاته‌وه‌ !

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی، جوزێ مۆرینیۆ ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکردووه‌ و سه‌ره‌ڕای نزیکبوونه‌وه‌ی له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ،…
Total
0
Share