كێشەكانی یانەی ناپۆلی پێش ڕووبەڕووبونەوەی یانەی بەرشلۆنە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و قورستر دەبن.
لەخولی ئیتاڵیا ناپۆلی نەیتوانی سەركەوتن بەسەر یانەی كالیاری هەژدەیەمی ڕیزبەندی بەدەستبهێنێت و هەلی وەرگرتنی پێشەنگی ریزبەندی لەدەستدا.
سەرباری ئەوەش لە یارییەكەدا جیۆڤانی دی لۆرینزۆی بەهۆی پێكانەوە لەدەستداو یاریگای جێهێشت.
ئێستا لە یانەی ناپۆلی هەریەك لە یاریزانان پۆلیتانۆ، لۆزانۆ، ئینسینی، ئاگوێسا، ئاكسێل تاونزیبی توشی پێكان بوون و لە یاریكردن دووركەوتونەتەوە.
بڕیارە پێنجشەممە یانەی ناپۆلی لە یارییەكی چارەنوسسازدا میوانداری یانەی بەرشلۆنە بكات.
یاریی ڕابردوو كە لە كامپ نو بەڕێوەچوو، هەردولا بە گۆڵێك یەكسان بوون.