بەهۆی ماکرۆنەوە پۆگبا وازهێنان لە هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕادەگەیەنێت؟

بەهۆی ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و لێدوانەکانی سەرۆکی فەرەنسا، هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بە توڕەیی پۆل پۆگبای ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد و وازهێنانی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا کردووە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، پۆگبا بەهۆی لێدوانەکانی ماکرۆن دژی ئاینی ئیسلام و خەڵاتکردنی ئەو مامۆستایەی لەلایەن گەنجێکی چیچانییەوە کوژرا، توڕەبووە، لەدوای بڵاوکردنەوە و هەڵواسینی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام بە بینا بەرزەکانی پاریسدا، یاریزانی ناوبراو بڕیاریداوە چیتر بۆ هەڵبژاردەی لێس بلوس یارینەکات و بەم نزیکانە وازهێنانی نێودەوڵەتی ڕابگەیەنێت.

دوای گەڕانی ستافی وەرزشی ئێستا بۆ سەرچاوەی زانیارییەکان، بۆمان دەرکەوت کە ڕۆژنامە ناودارەکەی بەریتانیا “زە سەن” بەهەموو کۆپییەکانی دیکەی لە سکۆتلەندا و وڵاتانی دیکە، پشتیان بە ماڵپەڕی (195سپۆرت)ی عەرەبی و چەند سەرچاوەیەکی دیکەی کەنداوی عەرەبی بەستووە، ئەو سەرچاوانەش هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر ئەم زانیارییانە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵکو تەنها ئاماژەیان بە توڕەیی یاریزانەکە و بڕیاری وازهێنانی کردووە کە ئەوەش هیچ بنەمایەکی ڕۆژنامەوانی تێدانییە.

تاوەکو ئێستا پۆل پۆگبا، یان فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا لەم بارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەبووە، کە دەکرێت لەم بابەتەدا وەک سەرچاوەی فەرمی ئاماژەی بۆ بکرێت.

بابەتی پێشتر

ڕامۆس شایستەی ناسناوی باشترین بەرگریکاری مێژووە؟ هاندەران وەڵامدەدەنەوە..

بابەتی دواتر

کەی دەگەڕێتەوە؟ یوڤانتۆس چاوەڕێی پشکنینی سێیەمی کریستیانۆیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share