ویلیامز بەشداریی ئوسترالیای کراوە ناکات

ئەستێرە و ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی، سیرینا ویلیامز بەهۆی ئامادەنەبوونی جەستەییەوە بەشداریی پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا ناکات.

ڕێکخەرانی پاڵەوانێتیی ئوسترالیای کراوە ئاشکرایانکردووە، سیرینا ویلیامز-ی ئەستێرە و تێنسزانی ئەمریکی بەشداری پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا ناکات، هۆکارەکەش بۆ بڕیاری خودی یاریزانەکە دەگەڕێتەوە.

لەو بارەیەوە ئەستێرە ڕەشئەسمەرەکە ڕایگەیاندووە، “سەرەڕای ئەوەی بڕیارەکە زۆر قورسە و زەحمەتبوو بڕیار لەبارەیەوە بدەم، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە لەو ئاستەدا نیم بەشداریی پاڵەوانێتییەکی هێندە گەورە بکەم”.

بڕیارە لە مانگی کانونی دووەمی 2022 پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا ئەنجامبدرێت، کە یەکێکە لە پاڵەوانێتییە گەورەکانی “گراند سلام” و تەواوی ئەستێرەکانی بوارەکە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی دەدەن.

ویلیامز تاوەکو ئێستا 23 ناسناوی گەورەی لە چوار پاڵەوانێتییەکەی گراند سلام بەدەستهێناوە، بە چنینەوەی ناسناویکی دیکە ڕیکۆرد بۆ مێژووی تێنسی سەرزەوی تۆماردەکات.

بابەتی پێشتر

تیروپشکی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ کەی دەکرێت؟

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر کێ دەبێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بانگەشەی ئەوەدەکات، دوای بوونی چاڤی هێرناندێز بەڕاهێنەری بەرشلۆنە، لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی بڕیاریداوە بگەڕێتەوە بۆ…
Total
0
Share